له‌عێراقه‌وه‌ هێرشكرایه‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سوریا
  2024-10-15       239       
B

سەرچاوەیەکی ئەمنیی سوریا ئاشكرایكرد، مقاوەمەی ئیسلامی بەفڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشیکردوەتەسەر بنکەی سوپای ئەمریکا لەدێرەزور، ده‌شڵێت:"به‌ر له‌كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى، وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌".

ئاوێنە: به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌، "بەرگریی ئاسمانیی بنکەکە لەکارگەی کۆنیکۆ لەلادێکانی دێرەزور وەڵامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییەکەی داوەتەوە کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەربەئێران له‌عێراقه‌وه‌ هەڵدرابوو".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە پێشئەوەی بگاتە بنکەکە لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی بنکەکەوە خراوەتە خوارەوە".

ڕۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی ژماره‌یه‌ك سه‌كۆی هه‌ڵدانی موشه‌كی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ئێرانیان له‌دێهاتی دێره‌زور له‌سوریا بۆمباران کردوە".

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "تائێستا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی زیانه‌ گیانی‌و ماددییه‌كان نه‌زانراوه‌، هاوكات له‌دوای ئه‌و هێرشانه‌، فرۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه".‌

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×