مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، پێگەیەكی دیكەی ئیسرائیلیان بە فڕۆكەی "خاوەن توانای پێشكەوتو" بۆردومان كردوە.
ئاوێنە: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، هێزەكانیان بە فڕۆكەی "خاوەن توانای پێشكەوتو"، هێرشیان كردۆتە سەر ئامانجێكی گرنگی ئیسرائیل.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جەختی لە بەردەوامی هێرشەكانیان بۆ سەر پێگەكانی ئیسرائیل بەشێوەیەكی فراوانتر كردۆتەوە.