محه‌مه‌د شیاع، سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ڕێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه به‌رده‌وامه‌و پێشتریش هۆشداریداوه له‌وه‌ی، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به‌ره‌كانی شه‌ڕ فراوان بكات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یەکشەممە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا، دوای كۆبونه‌وه‌ی لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع، سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی له عه‌باس عێراقچی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد‌و له‌دیدارێكدا باسیان له‌په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و دوایین بابه‌ته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی دیداره‌كه‌دا ڕونیكرده‌وه، "كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی ئێستا ئه‌وه‌یه كه له په‌یوه‌ندیدایه سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌كه و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، یه‌كه‌میان ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی زایۆنیسته‌كانه بۆ سه‌ر غه‌ززه و لوبنان، هه‌روه‌ها ڕێگریكردن له قه‌واره‌ی قۆرخكار له فراوانكردنی گۆڕه‌پانی ململانێكان، جگه له پشتیوانیكردنی هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له‌م ڕێگایه‌دا كراون و دڵنیابون له گه‌یشتنی كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ گه‌له‌كه‌مان له غه‌ززه و له لوبنانی برا".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "عێراق هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ هێنانه‌دی ئاگربه‌ست، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و دۆستانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، پێشتریش حكومه‌تی عێراق چه‌ندینجار هۆشداریداوه له پلانه‌كانی ئه‌و قه‌واره‌یه بۆ فراوانكردنی شه‌ڕ، كه بۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان ڕون بوه‌ته‌وه و بۆته ئامانجێكی شه‌ڕانگێزی كراوه له‌به‌رده‌میاندا".
سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ململانێكان له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌كه‌دایه، هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌قامگیریی گه‌له‌كه‌یه.
لای خۆیه‌وه عه‌باس عێراقچی پێزانینی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی عێراقییه‌كان له هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دا ده‌ربڕیوه، به‌تایبه‌ت ناردنی كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاریانه‌ی كه بۆ زیانلێكه‌وتوانی غه‌ززه و لوبنان دابینكرابون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كان و ڕاوێژكردنه له‌سه‌ر دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها "وڵاته‌كه‌ی هاوڕایه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ڕێگریكردن له فراوانبونی شه‌ڕه‌كه".