بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پلەی گەرمی دادەبەزێت و باران دەبارێت، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی هاوشێوەی رۆژانی رابردوو دەبێت.
باس لەوەش دەکات، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچەکانی باکووری عێراق (هەرێمی کوردستان) باران دەبارێت، پلەی گەرمیش نزمدەبێتەوە”.