لهچوارچێوهی سهردانهكهیدا بۆ وڵاتانی ناوچهكه، بریارە سبەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغداد بکاتو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی پەرەسەندنەکانی ناوچەکەو هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنانو غەززە بکات.
ئاوێنه: ئاژانسی ههواڵی "تەسنیم"ـی ئێران بڵاویکردەوە، بۆ بەردەوامیدان بەراوێژو گفتوگۆ هەرێمییەکان، سبەی عەباس عێراقچی سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی عێراقچی چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت و گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ رێگری لە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەو لوبنان دەکرێت.
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ههریهك لهلوبنان، سوریاو سعودیەی کرد، بەئامانجی دروستکردنی کۆدەنگیی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەهێرشەکانی ئیسرائیل و رێگری لەتەشەنەکردنی زیاتری شەڕ لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست.