مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێرشێكی دیكەیان كردۆتە سەر پێگەیەكی ئیسرائیل.
ئاوێنە: مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، چەكدارانی هێزەكانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەڕێگەی درۆنەوە هێرشیان كردۆتە سەر پێگەیەكی گرنگی ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلان.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەوە دوەم هێرشە لە ئەمڕۆدا ئەیكەنە سەر پێگەكانی ئیسرائیل.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە بەردەوام دەبن لە هێرشەكانیان بۆ سەر پێگەكانی ئیسرائیل و هێرشەكانیشیان زیاتر دەكەن.