ئاگر "بانکی ئەهلی عێراقی" لە ناوچەی ئەلمەنسور لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت کەوتەوە بەهۆی مۆلیدەیەکی کارەبایی کە لەسەربانی بینای بانکەکە دانرابو، لە ئەنجامدا دو كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنه: میدیاكانی عێراق ئەمشەو بڵاویانكردەوە، ئاگر لە بانکێکی ناوچەی ئەلمەنسور لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگرەكە لە لقی بەغدای "بانکی ئەهلی عێراقی" كەوتوەتەوە بەهۆی مۆلیدەیەکی کارەبایی کە لەسەربانی بینای بانکەکە دانرابو.
بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، دو كەس كە لە بینای تەنیشت بانكەكەبون بە سەختی برینداربون و دواتر گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئاگاداركردنەوەیان تیمەكانی بەرگری شارستانی گیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیش لەبارەی هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەكەوە دەستی پێكردوە.