باڵیۆزی ئەمریكا: كردنە ئامانجی سیستانی رەتدەكەینەوە
  2024-10-10       303       

پاش ئەوەی میدیای ئیسرائیل وێنەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراقی لەنێو لیستی وێنەی ئەو كەسایەتییانەدا بڵاوكردەوە كە ئامانجی وڵاتەكەیانن، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، هەر كردنە ئامانجێكی سیستانی رەتدەكەینەوە.

ئاوێنە: ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس، وتی"سەماحەتی ئایەتوڵای مەزن بەڕێز سیستانی رێبەرێكی ئایینی دیارو رێزدارە لەنێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. ئەو دەنگێكی یەكلاكەرەوەو كاریگەرە لە پاراستنی ئاشتی لە ناوچەكە."

باڵیۆزی ئەمریكا جەختیشی كردۆتەوە كە "هەر پێشنیارێك بۆ كردنە ئامانجی ئایەتوڵای مەزن سیستانی رەتدەكەینەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكان بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی هەوڵەكان لەپێناو پتەوكردنی ئاشتی لەناوچەكە."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڵاوكردنەوەی وێنەی سیستانی لەلایەن میدیای ئیسرائیلەوە لەگەڵ وێنەی ئەو كەسایەتییانەی كە ئامانجی وڵاتەكەن لە ناوچەكە، لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە كاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×