2024-10-09   329     
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، گروپە چەکدارەکانی ناسراو بە "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی" لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئامانجێکی دیاریکراو لە ئیسرائیل کرد.
ئاوێنە: لە ڕاگەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هێرشەکەیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە و بەردەوامیشدەبن لە شەڕ دژی ئیسرائیل و ڕێژەی چالاکییەکانیان زیاد دەکەن.
جێگەی ئاماژەیە، لەچەند مانگی ڕابردوودا ئەم گرووپە بەهۆی جەنگی غەززەوە چەند هێرشێکیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پێگە جیاوازەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.