2024-10-08   249     
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدهگهیهنێت، گروپه چهكدارهكانى سەر بەئێران بەردەوامن لەهەوڵەکانی پەلکێشکردنی عێراق بۆ نێو شەڕێک، کە هیچ پەیوەندییەکی بەخەڵکی عێراقەوە نییە.
ئاوێنە: ماتیو میللەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "نیگەرانین لەبونی میلیشیاکانی سەر بەئێران لەنێو عێراق".
دەشڵێت:"ئەو میلیشیایانە بەردەوامن لەناسەقامگیرکردنی دۆخی ئاسایشی عێراقو ناوچەکەو بەردەوامیشن لەهەوڵی پەلکێشکردنی عێراق بۆ نێو شەڕێک، کە هیچ پەیوەندییەکی بەخەڵکی عێراقەوە نییە".
وتیشی، "ئەمریکا ئەو ڕێکخراوانەی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساندوە، هاوشێوەی گروپە میلیشیاکانی دیکە کە ئێران سپۆنسەرییان دەکات وەک حزبوڵڵاو حەماس".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوامن لەگفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی گرنگیی ڕێگریکردن لەهێرشکردن لەنێو خاکی عێراقو هێرشکردنەسەر سەربازو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەنێو عێراق".