چەکدارانی کەتائیب سەید شوهەدا پهیامێكى توند بڵاوكردهوهو ڕایدهگهیهنێت، "پەڕینەوەی شەڕ بۆ عێراق نیگەرانمان ناکاتو دەبێت ئێمه لهعێراق دەستپێشخەربین بۆ ئهو شهڕه"، دهشڵێت:"وتهبێژى ئهو گروپهش دهڵێت:"یەکەمین قیبلەی موسڵمانانو لوبنان ئەمڕۆ لەژێر هێرشی دڕندەدایە".
شێخ کازم فەرتوسی وتەبێژی کەتائیبی سەید شوهەدا پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "ئێمە، لەبەردەم شەڕێکین، کە شەڕێکی مێژووییە، بەشەڕی شکۆو شەرەف دادەندرێت لەشەڕەکانی شانازییو قارەمانییەتی، باجەکەی هەرچی بێت لەعێراق ئەمە جێگەی دڵتەنگی نییە، ناکرێت لەسەر بنەمای حیساباتی سیاسیو دیپلۆماسی بێت، چونکە ئەو ڕۆحانەی گوڵیانگرت ئەوکەسانەن کە کوژران".
دەشڵێت، "یەکەمین قیبلەی موسڵمانانو لوبنان ئەمڕۆ لەژێر هێرشی وەحشیدایە، ژنانو منداڵان باڵاخانەو هەموو شتێک لەمانە لەوڵاتان لەژێر پلانی ئیسرائیلن، پێویستە لەسەر عێراق دەستپێشخەری بکاتو پێش ڕوداوەکە بکەوێت پێشئەوەی توشی شەڕێک بێتو ئامادەی نەبێت".
مقاوەمەی ئیسلامی، مانەوەی بنکەو بارەگاکانی ئەمریکاو جەنگی فەڵەستینو ئیسرائیل بەهۆکاری بەردەوامبوونی هێرشەکانی خۆیان دادەنێن.
ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی جەنگی غەززە لەنێوان ئیسرائیلو حەماسی فەڵەستین تێدەپەڕێت، لەبری هێوربونەوەو وەستانی شەڕەکە، ئێستا پەلی بۆ باشوری لوبنان، هاویشتوەو پریشکەکانی گەیشتونەتە یەمەن، سوریاو ئێرانیش.