وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، سەرجەم پێداویستیە خۆراکیەکان تاوەکو ساڵێک مسۆگەرکراون و هیچ مەترسییەک لە ئایندەی خۆراک لە ئارادانییە.
ئاوێنه: ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند: کارە لە پێشینەکانی حکومەت چاکسازیی ئابووری و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و پەرەدانە بە پرۆژە پیشەسازی و کشتوکاڵی و خزمەتگوزارییەکان.
عێراق توانای گەشەپێدانی کەرتی تایبەتی هەیە بە شێوەیەک بگات بە ئاستە جیهانییەکان و هەمەجۆری لە داهات بهێنێتە کایەوە.
هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، پێداویستیە خۆراکیەکان بۆ ماوەی ساڵێک مسۆگەرکراون و کۆگاکان خۆراکی پێویستیان تێدایە وهیچ مەترسییەک لە ئایندەی خۆراک لە ئارادانییە.