ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت مووچەخۆرانی هەرێم کرا و بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێت " لە چەند رۆژی داھاتوو تەواوکاریی مووچەی مانگی 9ی ھەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت".
ئاوێنه: مەسعود حەيدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند:" وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی هەرێم کە خەرجنەکراون".
ئەمەشی وت، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەکو ھەموو فەرمانبەرانی تری عێراق بەردەوام دەبێت و ھەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 چارەسەری ھەر تێبینیەک دەکەن کە ھەبێت .
ئاماژهی بهوهشداوه، لە چەند رۆژی داھاتوو تەواوکاریی مووچەی مانگی 9ی ھەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.