ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختدەکاتەوە لەوەی، وڵاتەکەی پابەندە بە پاراستنی ئاسایش و سەروەری خاکی عێراق.
ئاوێنه: ئەمرۆ هەینی، 4ـی 10ـی 2024، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکەی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس-X رایگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئاسایش و سەروەری و تەواوی خاکی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەمانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بۆ پەیوەندییەکی دووقۆڵیی ئەمنی بگوازنەوە.
دەشڵێت: ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بۆ پاڵپشتی گەلی عێراق و هاوکاریکردنیان.