شارەزایەکی ئابوری: کێشەی بودجەی عێراق رۆژانی پشووە
  2024-10-03       230       

شارەزایەکی ئابوری عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین رۆژانی پشووی هەیە ئەمەش بارگرانی بۆ بوجە دروستدەکات.

ئاوێنە: نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، کۆی رۆژە پشووەکانی رۆژانی هەینی و شەممە لە ساڵێکدا 104 رۆژە، رۆژی پشووە تایبەتییەکان 16 رۆژە، رۆژی پشووە نارەسمییەکان 20 رۆژە و بە نزیکەیی رۆژی پشووەکان دەگاتە 140 رۆژ لە ساڵێکدا بەم پێیەش لە ساڵێکدا تەنها 225 رۆژ دەوام دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بودجەی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵێکدا 90 ترلیۆن دینارە، ئەگەر ئەمە دابەشبکرێت بەسەر رۆژەکانی ساڵدا 34 ترلیۆنی بەر ئەو رۆژانە دەکەوێت کە پشوون.

باسیلەوەشکردووە، عێراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین پشووی رەسمی و نارەسمی هەیە.

بە وتەی ئەو شارەزا ئابوورییە،پشوو بە هەموو جۆرەکانییەوە، هۆکارە بۆ زیانێکی دارایی گەورە لە عێراق و ساڵانە قورسایی زۆر دەخاتە سەر بودجە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×