چەند ڕۆژێک بەرلە کوژرانی، خامنەیی هۆشداری داوە بە حەسەن نەسروڵڵا کە لە لوبنان بچێتە دەرەوە
  2024-10-03       355       

چەند ڕۆژێک بەرلەوەی لە هێرشی سوپای ئیسرائیلدا، لەناوچەیەکی باشورری پایتەختی لوبنان بکوژرێت، عەلی خامنەیی، هۆشداری داوە بە حەسەن نەسروڵڵا کە لە لوبنان بچێتە دەرەوەو ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت.

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناوەندی دەسەڵات لە ئێرانەوە، ئاشکرایان کردووە کە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی هۆشداری داوەتە حەسەن_نەسروڵڵا لە پیلانێکی ئیسرائیلی بۆ تیرۆرکردنی و چەند ڕۆژێک پێش کوژرانی داوای لێکردووە لوبنان بەجێبهێڵێت.

سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە خامنەیی نیگەرانی خۆی لە دزەکردنی ئیسرائیل بۆ ناو حکومەتی ئێرانی دەربڕیوەو ئەو پەیامەشی بە نەسروڵا داوە کە تۆڕە نهێنییەکانی ئیسرائیل دزەیان کردووەتە ناو حیزبوڵڵاوە.

گەورە بەرپرسێکی ئێرانی ئاماژەی بەوەشکردوە کە خامنەیی لە ڕێگەی نێردەی خۆیەوە، " عەباس نیلفۆریان" ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران کە لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵادا لە هێرشەکەدا کوژرا، پەیام و هۆدارییەکەی بۆ نەسروڵڵا ناردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×