دوای داخستنی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک عێراق ئاسمانی خۆی بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە.
ئاوێنه: رەزاق سەعداوى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند: دوای تێپەڕینی ئەو مەترسیانەی کە چاوەڕێ دەکرا کاریگەری لەسەر سەلامەتی فڕۆکەوانی عێراقی هەبێت، گەشتە ئاسمانییەکان بەڕووی فڕۆکە هاتوو و رۆیشتووەکاندا کرایەوە.
زیاتر، لە ئێستادا سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دەستیان بە گەشتی ئاسایی خۆیان کردوەتەوە کە شەوی رابردوو بەهۆی گرژیەکانی ناوچەکەوە راگیرابوون.