عه‌لی خامنه‌یی هۆشداری ده‌داته بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل‌و ده‌ڵێت، "پێویسته بزانێت ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی خۆڕاگرییه‌وه ڕوبه‌ڕوی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دەوەستینەوە."
ئاوێنه: عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەیەکەم لێدوانی‌دا دوای هێرشەکانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سەر ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، "له‌سه‌ر ناتانیاهۆ پێویسته بزانێت ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی خۆڕاگرییه‌وه ڕوبه‌ڕوی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دەوەستینەوە."
دوای هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی به‌رپرسانی باڵای ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس‌و حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان، ئه‌مشه‌و -نزیكه‌ی كاتژمێر 7:30 خوله‌ك- سوپای پاسدارانی ئێران بە 200 موشەکی بالیستی جۆری عیمادو قه‌در لەناوچەکانی ئەهوازەوە لەباشوری وڵاتەکە، خاکیی ئیسرائیلی بەفەرمانی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆردومانکرد.