له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هەردو وەزیرانی بەرگری ئەمریکاو ئیسرائیل تاوتوێی هێرشە موشەکییەکەی ئێرانیان بۆ سەر ئیسرائیل کرد‌و جه‌ختیانكرده‌وه كه هێرشی راستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لێکەوتەی توندی بۆ سەر ئێران دەبێت.
ئاوێنه: پاتریک رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی یۆئاڤ گاڵانت کرد.
رایدەر رایگەیاند، هەردو وەزیر هاوڕابون لەسەر ئەوەی هێرشی راستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لێکەوتەی توندی بۆ سەر ئێران دەبێت. ئەمریکا جه‌ختیله‌وه‌كردۆته‌وه كه سورن لەسەری ئەوەی بەرگری لەهاوپەیمانەکانیان لەناوچەکە بکەن لەبەرامبەر هەر هێرشێکی ئێران و گروپەکانی نزیکیان.
هەروەها وەزیری بەرگریی ئەمریکا به‌هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی وتووه، "لەپێگەیەکداین بەرگری لەهێزەکانمان و هاوبەشان و هاوپەیمانەکانمان لەناوچەکە بکەین، لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران و رێکخراوە تیرۆرستییەکانی نزیک لە ئێران و سوریشین لەسەر رێگەگرتن لەهەر لایەک بۆ قۆستنەوەی ئەو گرژییانە یان فراوانکردنی ناکۆکییەکان بە ناوچەکەدا."
دوای هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی به‌رپرسانی باڵای ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس‌و حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان، ئه‌مشه‌و -نزیكه‌ی كاتژمێر 7:30 خوله‌ك- ئێران هێرشێكی موشه‌كی كرده سه‌ر ئیسرائیل.
دوای هێرشه‌كه سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لەهێرشەکە زیاتر لە 400 موشەک ئاراستەکراون، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت، نزیکەی 280 موشەک بون.
ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، بەبەشداری سوپای ئەمەریکا 80%ـی موشەکەکانی ئێران خراونەتە خوارەوە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.