مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمار ئێران دەڵێت، بەپێی مافی ڕەوا بەئامانجی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئێران و ناوچەکە وەڵامی "دەستدرێژییەکەی رژێمی زایۆنی" درایەوە.
ئاوێنه: دوای هێرشه موشهكییهكهی ئهمشهوی ئێران بۆ سهر ئیسرائیل، مەسعود پزیشکیان رایگەیاند، "ئەم هەنگاوە بۆ بەرگری لەبەرژەوەندی ئێرانو ئێرانییەکان بوو."
وتیشی، بەپێی مافی ڕەوا بەئامانجی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئێران و ناوچەکە وەڵامی "دەستدرێژییەکەی رژێمی زایۆنی" درایەوە.
سەرۆک کۆمار ئێران ڕاشگهیاند، "بنیامین نەتەنیاهۆ [سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل] با بزانێت کە ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام لەبەرامبەر هەر هەڕەشەیەک راشکاوانە رادەوەستێت."
پزیشکیان راشیگهیاند، "ئەمە تەنیا بەشێک لەتوانا [سەربازییەکان]مانە".