میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمشەو دوای هێرشە موشەكییەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، هێرشێكی موشه‌كیی كراوه‌ته سەر بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌پارێزگای ئەنبار.
ئاوێنه: تائێستا هێزەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانان هیچ لێدوان و ڕونکردنەوەیەکیان لەبارەی هێرشەکەوە نەداوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، به‌پێی لێدوانی میدیاكانی ئیسرائیل، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌دا زیاتر له 100 موشه‌ك له‌ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسرائیل كراوه.
بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د، دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبارەوە، كه نزیكه‌ی 2500 سه‌ربازو ڕاوێژكاری هێزەکانی ئه‌مه‌ریكاو هاوپەیمانانی تێدایه، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن گروپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه بەموشه‌ك و درۆنی بۆمبڕێژكراو پەلامار دەدرێت؛ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بۆ پاراستنی گیانی سه‌ربازه‌كانیان، سیسته‌می دژه موشه‌كی تێدا جێگیر كردووە.
لەساڵی رابردوەوە، دەیان جار لەرێگەی موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومانکراوەو چەند گروپێکی چەکداریی سەر بە "مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی" بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەنجامدانی هێرشەکان راگەیاندووە.