بەهۆی هێرشە موشەكییەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخراون.
ئاوێنه: کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوەی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوەی عێراق پێیراگەیاندین کە بڕیاریانداوە بەداخستنی ئاسمانی عێراق و راگرتنی هەموو جۆرە جوڵەیەکی فرۆکەوانی تا ئەوکاتەی کۆتایی بە هەڵدانی مووشەک و کردە سەربازییەکان دێت."
راشیگه‌یاندووه، عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێکهێناوە بۆ چاودێری کردنی ئاسمانی عێراق و بڕیاردان لە کردنەوەی بەرووی فرۆکەخانەکاندا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، به‌پێی لێدوانی میدیاكانی ئیسرائیل، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌دا زیاتر له 100 موشه‌ك له‌ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسرائیل كراوه.