سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوەو به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای گەڕاندنەوەی موڵك‌و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان‌و هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی ده‌دات.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، سبه‌ی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سێ پرۆژه یاسا‌و خوێندنه‌ووه‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌م بۆ سێ پرۆژه‌ی دیكه ئه‌نجامده‌دات.
كاروان یاروەریس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پەسەندکردنی پرۆژەیاسای گەراندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەدات کە ژمارەیەک بڕیاری مەجلیسی قیادە سەورەی بەعس هەڵدەوەشێنێتەوەو سەروی میلۆنیک دۆنمی زەوی کشتوکاڵی بۆ کورد و تورکمانی کەرکوک و مەندەلی و هەندێک ناوچەی تر دەگەرێنێتەوە.
بڕیاره له‌دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی ئه‌نجامبدرێت كه هه‌مواره‌كه ناڕه‌زایی به‌شێك له‌ڕێكخراوه‌كانی مافی ژنان‌و مافی مرۆڤی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
فراكسیۆنه شیعه‌كان ناو په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌واركردنه‌وه‌ی یاسای باری کەسێتی عێراق ژمارە 188ـی ساڵی 1959 ده‌كه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردووه. په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌می بۆ هه‌مواره‌كه كردووه.
پرۆژه‌ی هه‌مواره‌كه ڕێگه به‌ماره‌كردنی كچی 9 ساڵ ده‌دات.