وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: هەر هێرشێکی ئێران دەرئەنجامی کارەساتباری بۆ تاران لێدەکەوێتەوە
رۆژنامهی نیۆرك تایمزی ئهمهریكی لهزاری دو بهرپرسی باڵای ئهمهریكیو ئێرانییهوه بڵاویكردۆتهوه كه تاران ئامادهكاری دهكات بۆ ئهنجامدانی هێرش بۆ سهر ئیسرائیل لهكاتژمێرهكانی داهاتودا. وتەبێژی سوپای ئسیرائیل-یش دهڵێت، "ئەمهریکا ئێمەی ئاگادارکردووەتەوە کە ئێران بەنیازە هێرشی موشەکی بکاتە سەر وڵاتهكهمان."
ئاوێنه: جگه لهو دو سهرچاوهیهی رۆژنامهی نیۆرك تایمز، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بەماڵپهڕی ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووه، ئێران ئامادەکاری دەکات بەمزوانە هێرشی موشکی بالیستی بکاتە سەر ئیسرائیل.
ئەو بەپرسەی باڵایەی ئەمەریکا دهشڵێت، "ئێمە چالاکانە ئامادەکاری دەکەین بۆ بەرگریکردن لەئیسرائیل لەبەرامبەر هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران."
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر هێرشێکی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لێکەوتەو سزای توندی بۆ سەر تاران لێدەکەوێتەوە.
ئیسرائیل لەهێرشەکە چاوەڕوانکراوەکە ئاگادارە، دانیاڵ هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، واشنتن لەهێرشی ئاسمانی ئێران ئاگاداریکردوینەتەوە.
ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هێرشێکی ئێرانی دەرئەنجامی کارەساتباری بۆ ئێران لێدەکەوێتەوەو وڵاتەکەی بۆ بەرگری ئامادەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشهممه، سوپای ئیسرائیل دهستپێكردنی هێرشی وشکانی سنورداری بۆ باشوری لوبنان ڕاگەیاند.
وتەبێژهكهی سوپای ئیسرائیل لهوبارهیهوه وتی، "ئەگەر لوبنانو وڵاتانی جیهان نەتوانن حیزبوڵا لەسنورەکانمان دوربخەنەوە، هیچ بژاردەیەکمان نامێنێت جگە لەوەی خۆمان ئەو کارە بکەین."
دانیال هاگاری ئهوهشی وت، "ئەم هەڵمەتە زەمینییە مۆڵگەکانی حیزبوڵا دەکاتە ئامانج کە هەڕەشە لەشارۆچکەکانی ئیسرائیلو یەکەکانی نیشتەجێبون لەسەر سنورمان دەکات، حیزبوڵا گوندەکانی لوبنانی لەتەنیشت گوندەکانی ئیسرائیل کردووەتە بنکەی سەربازی، هەمویان ئامادەن بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل".
باسی لەوەشكرد، ئەگەر دەوڵەتی لوبنانو جیهان نەتوانن حیزبوڵا لەسنورەکانیان دوربخەنەوە، "هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە جگە لەوەی خۆمان ئەو کارە بکەین، دەمانەوێت ئەوە رونبكهینەوە كە شەڕی ئێمە لەگەڵ حیزبوڵادایە نەك لەگەڵ خەڵکی لوبنان، نامانەوێت زیان بەهاوڵاتیانی مەدەنی لوبنان بگەیەنینو رێوشوێن دەگرینەبەر بۆ ڕێگریکردن لەوە."
ههڕهشهكانی تاران بۆ وهشاندنی گورزی سهربازی لهتهلئهبیب دهگهڕێتهوه بۆ کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لەڕۆژی 31ـی 7ی 2024 لەتاران، عەلی خامنەیی، ڕێبهری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران سوێندی خوارد تۆڵەی کوژرانی هەنیە لەئیسرائیل بکاتەوە، بەڵام ئێران هیچ هێرشێكی ئهنجامنهدا.
دواترو لەڕۆی 27ـی 9ی 2024، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لەهێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا لهبهیروتی پایتهخت کوژرا. کوژرانی نەسروڵا شۆکێکی گەورە بو بۆ ئێرانو گروپەکانی سەر بەو وڵاتەو جارێکی دیکە بەڵێنیاندا تۆڵە لەئیسرائیل بکەنەوە.