به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری ته‌ندروستی غه‌ززه، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەونوسانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تائێستا لەئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل کوژراون، بەرزبۆتەوە بۆ 174 ڕۆژنامەنوس.
ئاوێنه: نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لەکەرتی غەززە لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ماڵی کچێکی ڕۆژنامەنوس بەناوی، وەفا عەدینی لەشاری دێربەلەح له‌ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومانکراوە.
ڕاشیگەیاندووە، لەئاکامی بۆردومانەکەدا، وەفا عەدینی کوژراوە، ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه بۆ ژمارەیەک دەزگای میدیایی بەزمانی ئینگلیزی کاری کردووه.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری ته‌ندروستی غه‌ززه، به‌كوژرانی ئه‌و كچه ڕۆنامهنوسه، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەونوسانەی کە لە 7ی 10ی ساڵی 2023وە تا ئێستا لەئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لەکەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 174 ڕۆژنامەنوس.
رۆژی 7ی 10ی 2023، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێرشێكی له‌ناكاوی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و ده‌یان سه‌ربازو هاوڵاتی ئیسرائیلی كوشت‌و برینداركرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه به‌دیل گرت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل جه‌نگێكی كراوه‌ی درێژمه‌ودای دژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردو نزیكه‌ی ساڵێكه لهئاسمانو زهمینو ده‌ریاوه هێرشده‌كاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.