لە ناو فڕۆكەخانەی بەغدا هێرشكرایە سەر بنكەیەكی ئەمریكا
  2024-10-01       243       

درەنگانی شەوی ڕابردوو بە چەند مووشەكێك هێرشكرایە سەر بنكەی ڤیكتۆریای ئەمریكا لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، هاوكات هاتوچۆی ئاسمانی بەشێوەیەكی كاتی لە فڕۆكەخانەكە ڕاگیراوە.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان سەبارەت بە هێرشێكی نوێی گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە بەغدا، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو بە چەند مووشەكێك هێرشكرایە سەر بنكەی ڤیكتۆریای ئەمریكا لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بۆردوومانەكە لە ناوچەی عەمریاوە بووە و بە سیستمی بەرگری بنكەكە وەڵامی دراوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، هاتوچۆی ئاسمانی بۆ ماوەیەكی كاتی لە ئاسمانی فڕۆكەخانەی بەغدا ڕاگیرا، هەروەها ڕێڕەوی فڕۆكە مەدەنییەكان بۆ شوێنێكی سەلامەت گۆڕاوە.

ئەمە لەدوای ئەوە دێت، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لوبنانی بۆردوومان كرد، هەروەها هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێكرد.

 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×