ئا: ئاکۆ حەمەد ڕابی
کتێبی یاداشتەکانی ژنە سەرۆک وەزیرانی پێشوتری ئیسرائیل دەکرێتە کوردیو وەرگێڕەکەشی باس لەگرنگیی خوێدنەوەی ئەزمونی ئەو کەسایەتییانە دەکاتو دەڵێت دەکرێت لەبواریسەرکردایەتی، نەتەوایەتی، دەوڵەتایەتی، چاویان لێبکرێت.
"ژیانی من" لەنوسینی گۆڵدا مایەر، سهرۆک وهزیرانی پێشووتری ئیسرائیله، شەفیقی حاجی خدر لەئینگلیزییەوە كردویهتی بهكوردی. ناوەرۆکی کتێبەکە بریتییە لەیاداشتەکانی ئەو سیاسەتمەدارە ئیسرائیلییە، وەرگێڕی ئەو کتێبە بۆ ئاوێنە دەڵێت "ژیاننامەکەی مایەر ژیاننامەیەکیسەخت بوە. هەروەک لەسەربەرگیشدا ئاماژەم بۆکردوە بەڕاستی ئەو رێگەیەی کەلەدەیەی دوەمی سەدەی رابردوودا گرتبوویەبەر رێگای هاتونەهات بو".
گۆڵدا مایەر لەساڵی 1898 لەکییف لەدایکبوەو لەتەمەنی 80 ساڵیدا لەئۆرشەلیم مردوە، بۆ ماوەی 5 ساڵو لە1969 تا 1974 سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوە.
مایەر هەر لەمنداڵیەوە کە لەئۆکرانیا لەدایک بوە، ئیدی بەهۆی باری نەداری باوکی بەرەو ئهمریکا کۆچدەکات، سێ ساڵێکی پێدەچێت تابتوانێت بڕە پارەیەک کۆبکاتەوەو بتوانێت ماڵو منداڵی بباتە ئەوێ. کۆچی گۆڵداو دایکیو خوشکەکانی زۆرسەخت بوە. دوایهەرزەییو خوێندنیشی لەئەمریکا، کەڵکەڵەی زایۆنیزمو رزگاربون لەدەستئاوارەیی سەری خۆی بۆ فەلەستین هەڵدەگرێ، لەوێ شوێنپێی داود بنگۆریۆنو هەڤاڵەکانی دیکەی ههڵدهگرێت. لەخەباتێکی بێوێنەدا بەرامبەر هەژاریی، بێکاریی، نەخۆشیی، نەزانیی، دوژمنکاری عەرەبو سیاسەتی ئینگلیز دەجەنگێت.
دواترلەهەوڵەکەیان سەردەکەونو جاڕی دەوڵەتی سەربەخۆ دەدەن. بەڵام زنجیرە هێرشو پەلامارو قەیرانەکانیان لەدوای ساڵی ١٩٤٨ واتە دوای سەربەخۆبونیان دەستپێدەکات. لەنێو حکومەتە ساواکەیدا گۆڵدا مایەر سەرەتا دەبێتە نوێنەر لەروسیا، پاشان وەزیری کار، دواتر وەزیری دەرەوەو دواتریش سەرۆک وەزیران.
لەماوەی سەرۆکایەتیدا کوشندەترین شەڕیان لەگەڵ دەوڵەتە عەرەبیەکان لێدەقەومێتو سەریش دەکەون. دواتر هەستدەکا دەبێ ژیانێکی ئارامی هەبێتو واز لەپۆستەکەی دەهێنێتو دەگەڕێتەوە پاشماوەی ژیانی وەک داپیرەیەک بەسەر دەبا.
شەفیقی حاجی خدر لەبارەی خاڵی سەرنجراکێشی ئەو کتێبەوە دەڵێت "شتگەلی سەرنجڕاکێش لەدوتوێی کتێبەکەدا زۆرن. جارێ لەپێشەوە گۆلدا هونەرێکی نوێ دادەهێنێ، بەوەی وەک ژن، باسکی تێکۆشانی شانبەشانی پیاو لێهەڵدەماڵێو ئەرکی زۆر قورس لەئەستۆ دەگرێ. پشودرێژی، بیرتیژی، کۆڵنەدان، ئاوەز، لێزانیو دڵسۆزی بۆ نەتەوەکەی ئەو شتە سەرسوڕهێنەرانەن کەچۆک بە مهحاڵ دادەدەن. ئەمە وایکرد کە ژیاننامەی خۆی لەژیاننامەی نیوسەدەی نەتەوەکەیدا رەنگبداتەوە، ئەمەش پڕ ئەزمونترین ژیاننامەیە، دەکرێت پەندی زۆرو بەکەڵکی لێ هەڵبهێنجێنرێت".
لەبارەی هۆکاری وەرگێڕانی ئەو کتێبەو گرنگیی بۆ خوێنەری کورد، وەرگێڕەکەی دەڵێت "بۆچی ئەم کتێبەم وەرگێڕا؟ پرسێکی بەجێیە. بەڵام لەهەمان کاتیشدا رەنگبێ هەبێت بهگوماناوی پرسەکە بکات، بەتایبەتیش ئەوکەسانەی کە سەرچاوەی خۆ ڕۆشنبیر کردنو پەروەردەیان ئەدەبیاتی عهرەبو نەتەوە دراوسێکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوین بێت".
شەفیقی حاجی خدر پێشتریش دو کتێبی دیکەی لەسەر ئیسرائیلو سەرکردەکانیانی وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردیی، ئەوانیش "نهێنییەکانی مۆساد"و "داود بنگۆریۆن" بون.
لەبارەی گرنگیدانی بۆ ئەو کتێبانەی دەربارەی ئیسرائیلنو وەرگێڕانیان، دەڵێت "دەوڵەمەندیی ئەزمونی نەتەوەو لێهاتوییو دڵسۆزی سەرکردەکانیان منیان خستە سەر ئەو بڕوایەو ویستم هاوزمانانیشم هاوبەشبن لەوەی من لەو کتێبانە فێربوم. پێموایە ناوەڕۆکی کتێبەکان دەهێنێت لەبواری سەرکردایەتی، نەتەوایەتی، دەوڵەتایەتی، چاویان لێبکرێو شتی بەکەڵکیان لێ هەڵبهێنجرێت".
ئەو پێی وایە کتێبی "ژیانی من"لەگەڵ کتێبەکانی تریدا کە وەریگێراوە لەسەر ئیسرائیل بەهەردو زمانی هۆڵەندەییو ئینگلیزیی، هەر هەمان هێڵی گشتییە، بەڵام لهوردەکارییو شیوازیاندا جیاوازییان هەیە، "بەڕاستی ئەوان شتێکیان گوتوە کە لەتیۆدۆر هێرتز لەوە دەیگێڕنەوە. کە ئەوەی ئەوان خەون نیە بەڵکو ئاواتە. ئاشکراشە خەون لەنەستەوە دێ، ئاواتیش لەهەستو ئیرادەو نەخشەکێشان. ئیدی بۆیە خەونی ئەوان بوە ئاواتو بەدیهێنرا.پێموایە ئێمەش دەبێ لەم روەوە شتی هاوشێوە بکەین. لێرەدا هەقە ئاماژە بەیەک شتی تاڕادەیەک هاوبەش(لەروی مێژوییەوە) بکەم. ئەوان بەڵێنی بلفۆریان له١٩١٧وەرگرت، بەڵام تا لەرێکهوتننامەی سیڤەر یاداشت نەکرا هێزێکی فەرمی رێکەوتنامانەی وەرنەگرت. بۆ ئێمەی کوردیش ماددەکانی ٦٢،٦٣ و ٦٤ وەک تیشکی خۆر رۆشنو وزە بەخشن. هەرچەندە سیڤەر دواتر بەلۆزان گۆڕدرا، بەڵام هێزوئیرادەی گەلی جولەکە بلفۆرەکەی نێو سیڤەری نەوەک هەر پەرەپێدا، بەڵکو گیانی کردەبەر، کەچی هی ئێمەش تائێستا هەرلەسەر رەفەی مێژوەو تۆزی لەسەر نیشتوە. ئەوان ئیرادەی خۆبزێویان هەبو، ئێمە لەوەمان کەمە".
شەفیقی حاجی خدر، جگە لەکتێبی سیاسیی، هاوکات کار لەوەرگێڕانی کتێبی ئەدەبییو رۆمانیش دەکات، "وەرگێڕان کارێکی سەختە. جیاوازی ژانرەکانیشی زۆرن. وەرگێڕانی رۆمانێک لەگەڵ یاداشت یان کتێبێکی سیاسیی جیاوازی شێوەی وەرگێڕانەکە، جیاوازی زمانەکەیە. لەیاداشتو شتی سیاسیدا وشەو دەستەواژەکان حیسابی زۆرتریان بۆدەکرێ لەوەی هەرئامرازێکی گەیاندنو تێگەیاندن بن. تاقەتی خوێندنەوەی رۆمانو شتی سیاسیش جیاوازە. بۆیە دەبێ وەرگێڕ ئەم وردەکارییانە بەهەند وهربگرێ".