مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە موشەك هێرشیان كردۆتە سەر دو ئامانجی ئیسرائیل.
ئاوێنە: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە وەڵامی ئەو دەستدرێژییانەی سوپای ئیسرائیل دەیانكاتە سەر خەڵكی مەدەنی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، هێزەكانیان بە موشە هێرشیان كردۆتە سەر دو ئامانجی ئیسرائیل.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە هێرشەكانیان بۆ سەر پێگەكانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن و زیاتریشیان دەكەن.