لە سەروبەندی پەرەسەندنی ململانێ و هێرشە مووشەکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، عێراق خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لەخۆی بکات.
ئاوێنه: لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، سوپای عێراق خاوەنی توانای بەرزە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات و پارەیەکی زۆر لەلایەن دەوڵەتەوە تەرخانکراوە بۆ باشترکردنی هێزی ئاسمانی و کڕینی سیستمی دژەمووشەک.
ناوبراو باسی لەوەشکردووە، هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی عێراق لە ئاستێکی باشدایە و راهێنانی بەردەوام بە سوپا دەکرێت و چەکی نوێ دەکڕدرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای تێچوو و کاتی زۆری درووستکردنی بەرگریی ئاسمانی، بەڵام عێراق بە گرنگییەوە تەماشایدەکات و حکومەت پەیورەستە بە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی وڵات.
راشیگەیاندووە، عێراق هەماهەنگی لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گرنگ کردووە وەک کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور، کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دابیندەکات، جگە لەوەی عێراق سیستمی جۆراوجۆری هەیە، لەوانە رووسـ.ی و ئەمریکی و فەڕەنسی و کۆری.