گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بڵاوی كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانی گەلی فەڵەستین و لوبنان هێرشییان كردە سەر دوو بنکە لە ناوچەی ئیلاتی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل، دەشڵێن، هێرشەكە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە.
ئاوێنه: گرووپی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە بارەی هێرشكردنە سەر ناوچەی ئیلاتی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانی گەلی فەڵەستین و لوبنان هێرشیان كردە سەر دوو ناوچەی ئیلاتی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل.
ئاماژە بەوەش كراوە، هێرشەكە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بووە، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانیی و ماددییەكان دیار نییە.
لە دوای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ئەمە چوارەمین هێرشی گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقە بۆ سەر خاكی ئیسرائیل.
جێگای ئاماژەیە، لە دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزیی و گرژییەكانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەزە، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق دژی ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی وەستاوەتەوە و هێرش دەكاتە سەر بنكە و بارەگاكانیان.