محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لایه‌نه پهیوەندارەكانی راسپارد، كارئاسانی بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لوبنان بكەن كە خاوەنی پاسپۆڕت نین‌و دەیانەوێت بێن بۆ عێراق.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، سودانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لایه‌نه پهیوەندارەكانی راسپاردووه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی لوبنان له‌به‌غداد بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ههماههنگیو كارئاسانی بۆ هاتنی ئەو هاوڵاتیانەی لوبنان كە خاوەنی پاسپۆڕت نین‌و دەیانەوێت بێن بۆ عێراق.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سوپای ئیسرائیل به‌چڕی باشوری لوبنان‌و به‌شێك له‌به‌یروتی پایته‌خت بۆردومان دهكاتو تائێستا سه‌دان كه‌ش كوژراون‌و هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربون، هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌سی دیكه ئاواره بون‌و ماڵ‌و خاڵی خۆیان جێهێشتووه.