مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، بە درۆن هێرشیان كردۆتە سەر پێگەیەكی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلان.
ئاوێنە: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، بۆ پشتیوانی لە خەڵكی فەلەستین و لوبنان و وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە، چەكدارانیان بە درۆن هێرشیان كردۆتە سەر "ئامانجێكی گرنگ"ی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلان.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە هێرشەكانیان بەردەوام دەبن و چڕتریشیان دەكەنەوە.