گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بڵاوی كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانی گەلی فەڵەستین و لوبنان هێرشییان كردە سەر ناوچەی جۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل، دەشڵێن، هێرشەكەش لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە.
ئاوێنه: گرووپی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە بارەی هێرشكردنە سەر ناوچەی جۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، كه تیایدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانی گەلی فەڵەستین و لوبنان هێرشیان كردە سەر ناوچەی جۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل.
ئاماژە بەوەش كراوە، هێرشەكە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بووە، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانیی و ماددییەكان دیار نییە.
جێگای ئاماژەیە، لە دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزیی و گرژییەكانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەزە، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق دژی ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی وەستاوەتەوە و هێرش دەكاتە سەر بنكە و بارەگاكانیان.