به‌هۆی هێرشه‌كانی دو ڕۆژی ڕابردوی ئیسرائیله‌وه، تائێستا 558 كه‌س كوژراون‌و 1835 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، لەبۆردومانەكانی ئەمڕۆ سێشەممەی بەیروتی پایتەختی لوبنان، هاوڵاتییه‌كی عێراقی كوژراوه‌و ژمارەیەكی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: چه‌ند ڕۆژێكه سوپای ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبوڵا چڕكردۆته‌وه به‌تایبه‌تی له‌باشوری لوبنانـ به‌و هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژراون‌و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربون.
ئه‌مڕۆ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه لەبۆردومانەكانی ئەمڕۆ سێشەممەی ئیسڕائیل بۆ سەر بارەگاكانی حیزبوڵا لەبەیروت، هاوڵاتییەکی عێراقی بەناوی زولفەقار زرغام جبور لەباشوری لوبنان لەشاری سور كوژراوه‌و ژمارەیەك هاوڵاتی دیكه‌ی عێراقیش برینداربون.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، به‌هۆی هێرشه‌كانی دو ڕۆژی ڕابردوی ئیسرائیله‌وه، تائێستا 558 كه‌س كوژراون‌و 1835 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ سێشەممە کۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە دەیان سەرۆكی وڵاتانی جیهان بەشدارییان تێیدا به‌ڕێوه‌چو.
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریدایە سەرکردەکانی جیهان لەباره‌ی دۆخی لوبنانه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌و وڵاته لەلێواری جه‌نگێكی گه‌وره‌و كاره‌ساتێكی مرۆییدایه.