ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا دەڵێت، هەڕەشەكانی سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق هێشتا بەردەوامن.
ئاوێنە: ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، ئەمڕۆ شەممە، لە پەیامێكدا بەبۆنەی رۆژی ئاشتی جیهانییەوە، لە هەژماری خۆی لە تویتەر وتی"لە رۆژی ئاشتی جیهاندا، وەبیری دەهێنینەوە كە هەڕەشەكانی سەر ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق، هێشتا بەردەوامن."
رۆمانۆوسكی وتوشیەتی"ئێمە پابەندین بەوەی كە شانبەشانی هاوبەشەكانمان لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی مەدەنی كاربكەین بۆ بەهێزكردنی عێراقێكی جێی ئاشتی و پێشكەوتو بۆ نەوەكانی داهاتوە."
ئەو قسانەی باڵیۆزەكەی ئەمریكا لەكاتێكدان كە بەپێی میدیا ئەمریكییەكان چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتو رێككەوتنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەنێوان واشنتۆن و بەغدا رابگەیەندرێت.