داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
  2024-09-20       112       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 14ی 9 تا 20ی 9ی 2024، زیاتر لە 8 ملیار دینارە كە 77%ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 14ی 9 تا 20ی 9ی 2024، زیاتر لە 8 ملیارو 440 ملیۆن و 87 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 6 ملیارو 462 ملیۆن و 868 هەزار دیناری واتە 77%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 977 ملیۆن و 158 هەزار دیناری واتە 23%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكەی سفرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×