وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئایینی داوا لەخەڵکی کوردستان دەکات لەکاتی بینینی دیاردەی سیحرو جادووکردندا پەیوەندی بەدەزگاکانی ئەوقافەوە بکەن لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلەوە: ٠٧٥٠٢٤٥٧٥٨٥.
ئاوێنە: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئایینی بەئاوێنەی راگەیاند کە خەریکە دیاردەی نوشتەو جادوو سیحر کردن تەشەنە دەسەنێت، ئەو وتی "ئەم دیاردەیە تازە نیە، بەڵام لەڕاستیدا ئێستا زیاتر تەشەنەی سەندووەو بۆتە چاولێکەری، دیارەدەیەکی مەترسیداری زۆر ترسناکەو پێویستە ھەمووان پێکەوە بەرەنگاری ببینەوە".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوە دەکات کە ھەڵمەتێکی نیشتمانییان لەرێگەی مینبەرەکانەوە دەستپێکردووە تاوەکو مامۆستایان لەوتارەکانیان زیاتر خەڵک ھۆشیار بکەنەوەو پێیوستە خەڵکیش بزانن ئەمانە بەگشتی ھەموویان بەدوای بەرژەوەندی خۆیانەوەنو فێڵ لەخەڵک دەکەنو کارەکەشیان بنەمای ئایینیو زانستی نیە، ئەو وتی "زۆربەی قوربانیانی ئەم دیاردە ناشیرینە بەداخەوە ژنانو خوشکانی ئازیزن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ھۆشیاری کۆمەڵایەتیو ئایینیو یاسایی".
وتیشی "داوا لەخەڵکی ئازیزی کوردستان دەکەین لەبەرەنگاربوونەوەی ئەم بابەتەدا ھاوکارو پشتیوانمان بن، لەکاتی بینینی ئەم دیارەدە ترسناکە پەیوەندی بەدەزگاکانی ئەوقافەوە بکەن لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلەوە: ٠٧٥٠٢٤٥٧٥٨٥".
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتێک سەبارەت بەم بابەتە، کلیکی ئەم لینکە بکە:
https://www.awene.com/detail?article=115475