هەمواری یاسایەكی عێراقی؛ موچەی زیندانیانی سیاسی هاوتادەكرێ و موچە بە دانیشتوانی هەڵەبجە دەدرێ
  2024-09-19       537       

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەپێی هەمواری یاسای دەزگای زیندانییە سیاسییەكانی عێراق، موچەی زیندانیان سیاسی هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت و هەروەها دانیشتوانی شاری هەڵەبجە ئەو ئیمتیازات و موچانەیان پێ دەدرێت کە بۆ هاوتاکانیان له رەفحا دانراوە.

ئاوێنە: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەپێناو مسۆگەرکردنی مافی زیندانییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و قەرەبوکردنەوەیان هاوشێوەی هاوتاکانیان لەسەر جەم پارێزگاکانی عێراق، لە کۆبونەوەیەکدا ئەمڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ زیندانییه‌ سیاسییه‌كان و راوێژكاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌وڵه‌ت و به‌ ئاماده‌بونی‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و قوربانیان گفتوگۆمان لەبارەی ته‌واوكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ ده‌زگاكه‌ کرد."

بەپێی قسەی شاخەوان عەبدوڵا لە كۆبونەوەكەدا "بریار درا رۆژی یەکشەممە دەزگای زیندانە سیاسییەکان تەواوی پرۆژەکە دوای تێبینییەکانیان رەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت بکەن بۆ ئەوەی بەزویی لەپەرلەمانی عێراق هەموار بکرێتەوەو مافی زیندانە سیاسییەکانی هەرێم زامن بکرێت، هەروەها دانیشتوانی شاری هەڵەبجە بەپێی هەمواری نوێ ئەو ئیمتیازات و موچانەیان پێ دەدرێت کە بۆ هاوتاکانیان له رەفحا دانراوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×