قەسەدە: سەربازێکی تورکیا و شەش چه‌كدار کوژران
  2024-09-20       506       

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیان سەربازێکی سوپای  تورکیا و شەش چەتە کوژراون.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجوومەنی سەربازی گرێسپی دژی بنکەیەکی سوپای تورکیا لە گوندی تەروازیە، سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراوە.

هەروەها ڕایگەیاند لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لە باکووری منبج، شەش چەتە کوژراون و ١٠ چەتە برینداربوون.

هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج چوار ئۆتۆمبیلی سەربازی و کامێرایەکی چاودێریی حەرارییان تێکشکاندووە، هەروەها دەستیان گرتووە بەسەر چەک و تەقەمەنی و مۆبایلێکی زیرەکدا، پاش ئۆپەراسیۆنەکە، هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×