ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە، ڕێكخراوی ئۆپیك كۆمپانیای سۆمۆی لە بە قاچاغبردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم ئاگادار دەكاتەوە، كە زیانی زیاتر لە ١٦ ملیار دۆلارى بە عێراق گەیاندووە.
ئاوێنه: مستەفا سەنەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە قاچاغبردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و ئاگاداركردنەوەی عێراق و زیانەكەی بۆ بەغدا، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ڕێكخراوی ئۆپیك كۆمپانیای سۆمۆی لە بە قاچاغبردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم ئاگادار کردووەتەوە، بەجۆرێک ئۆپێك داوای لە عێراق كردووە ئەو بڕە نەوتە لە پشكی فیدراڵی كەم بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بە قاچاغبردنەی نەوتی هەرێم زیان بە عێراق دەگەیەنێت، كە زیاتر لە ١٦ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی قاچاخچێتییەوە گواستنەوەی ناوخۆ وەستاوە، كەمتەرخەمی حكومەت بووە هۆی بەفیڕۆچوونی ملیارەها دۆلار لە گەنجینەكان، ئەمە جگە لەوەی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كەسانی تر دەچێت.