بەپێی پێشبینی شارەزایانی کەشناسی، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بڕی باران زیاتر دەبێت.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری كهشوههوا ئاماژەی بەوە کردووە، لە رۆژی هەینی 20ی ئهیلول، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریاری سپی ناوەڕاست لەگەڵ دابەزینی چینە بارستە هەوایەکی سارد بەڕەنگی زەرد دەبێتە چڕبونەوەی هەورەکان و بە بڕی جیاواز باران دەبارێت.
ناوبراو دەشڵێت: ئەو ناوچەیهی چڕبونەوەی زۆر ترە هەورە بروسکەی لهگهڵ دەبێت، رێژەی بارانبارینی زۆر لە سەر ناوچە شاخاویەکان و کوێستانەکان، ناوچە سنووریەکانی باکوری خۆر ئاوای هەرێمی کوردستان دەبێت، زۆر بەتایبەت لە ناوچەکانی شاری دهۆک و ناوچە سنووریەکانی شاری هەولێر.
باسی لەوەش کرد، ناوچە شاخاویەکانی شاری سلێمانی و شاری هەڵەبجە لاواز دەبێت رێژەی ئەم بارانە 0بۆ 10ملیمە ئەم رێژەیە لەگۆڕانکاری دەگۆڕێت بۆ نزم یان بۆ بەرز خێرایی بای بارشت زۆر کات پێش بارین زیاد دەکات، پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات.