وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات ئێستا لەتیکتۆکو سۆسیال میدیادا بانگەشە بۆ سیحرو نوشتەو جادوو دەکرێت، ئەو دەڵێت "لێکۆڵینەوەمان کردووە خۆیان دەرناخەنو روون نییە ئەوانە کێن، بەڵام دەڵێن بەدلیڤەری نوشتەت بۆ دەنێرین!".
ئاوێنە: نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەئاوێنەی راگەیاند بەدەگمەن ژنان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن لەسەر ئەو سیحربازو جادووگەرانەی کە گێچەڵی سێکسیان پێدەکەن کاتێک بۆ نوشتەکردن دەچنە لایان، ئەو وتی "پێشتر سیحربازێکمان لەگەڕەکێکی شاری سلێمانی دەستگیر کرد، دوای ئەوەی ژنێک سکاڵای لەسەر تۆمار کردو وتی من ویستومە بچم نوشتەم بۆ بکات شەڕم بووە لەگەڵ میردەکەم بۆ ئەوەی ئاشببمەوە، بەڵام کابرا وتویەتی من دەبێت سێکست لەگەڵ بکەم ئەوسا دوعاکەت سەردەگرێت، ئەویش کردویەتی بەداوای یاساییو کابرا دراوە بەدادگا".
وتیشی "کەسانێکیش هەن ریکلام بۆ ئەم فاڵچیو سیحربازانە دەکەنو بەخەڵکیان دەناسێنن، تەنانەت لەتیکتۆکیشدا بانگەشە بۆ ئەم شتانە دەکرێت، هەرچەندە کە لێکۆڵینەوەمان کردووە خۆیان دەرنەخستووەو روون نییە ئەوان کێن، بەڵام دەڵێن بەدلیڤەری نوشتەت بۆ دەنێرین!".
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتێک سەبارەت بەم بابەتە، کلیکی ئەم لینکە بکە:
https://www.awene.com/detail?article=115475