بەپێی قسەی پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوریی عێراق بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە بۆ ماوەی مانگێك.
ئاوێنە: بڕیار رەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، "دوای هەوڵی بەردەواممان وەک فراکسیۆنی (ی. ن. ک) و گەیاندنی داواکاری بەشێک لە جوتیارانی سنوری پارێزگایی سلێمانی، ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتـە بۆ ماوەی مانگێک تاوەکو بەرهەمە ناوخۆییەکان ساغ ببنەوە."
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"کارکردنمان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمەکانی جوتیاران و ناچار نەکردنیان بەفڕێدانی بەرهەمەکانیان بەهۆی زۆری بەرهەمی هاوردە."