سەرۆكی ڕەوتی سەدر بڵاوی كردەوە، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین و لوبنان، بڕیاریدا خۆپێشاندانی ملیۆنی لە بەغدای پایتەخت هەڵبوەشێنێتەوە.
موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی خۆپێشاندانە ملیۆنێكەی سبەینێی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دوای بێباكی و تیرۆری ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین و لوبنان و وەڵامنەدانەوەی لایەنە نێودەوڵەتییەكان و پشتگوێخستنی دەنگی ئەو گەلانە، بە لۆژیكی دەزانم خۆپیشاندانە ملیۆن كەسییە چاوەڕوانكراوەكەی سبەینێ هەڵبوەشێنمەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، خۆپێشاندانەكان لە ئاستی ڕووداوێكی گەورەدا نین، خۆپیشاندانەكان لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەل هیچ سوودێكی نەماوە.
لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆ كەرتی غەزە دەستپێكرد، دوای ماوەیەك گرووپە چەكدارەكانی عێراق، سوویا، لوبنان و یەمەن بۆ پاڵپشتی حەماس خۆیان خزاندە ناو شەڕەكەوە و ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونەتە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادان بەردەوامە.