سەرچاوەكان رایانگه‌یاند، ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران دوێنێ سێشه‌ممه گه‌یشتوه‌ته به‌غدای پایته‌خت بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ده‌یه‌وێت ناكۆكی نێو ماڵی شیعه چاره‌سه‌ر بكات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت-یان راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن کە جه‌نه‌ڕال ئیسماعیل قائانی کار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی "درز"ی نێوان لایه‌نه‌كانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات.
ئاماژەیان بەوەشکردوه، ئەوەی لەم ڕۆژانەدا لە چوارچێوەکەدا ڕودەدات وەک "گڕکان"ێک وایە کە خەریکە دەتەقێتەوە، ئەوەش پێویستی بە دەستێوەردانی ئێران هەیە.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی قائانی بۆ بەغدا، لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق کۆبوەوە.
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکان ده‌ڵێن، کە قائانی "ڕێنوێنی کاری نوێی هێناوەتە بەردەم سەرۆکی کوتلە دڵسۆزەکانی تاران سەبارەت بە پێشهاتەکانی ململانێی ئیسرائیل و فەڵەستین".
وەک زۆربەی سەردانە ڕانەگەیەندراوەکانی قائانی، زۆرجار قسە و باسەکان سەبارەت بە ئامانج و دەرئەنجامەکانی ناکۆکن، بەڵام پێوەرە سیاسی و ئەمنییەکانی ئێستا ئەوە دەردەخەن کە ژەنەراڵی ئێرانی ئێستا کار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی "درز"ی پەیوەندییە ناوخۆییەکانی نێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە و لە نێوانیاندا لە نێوان سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی ده‌كات، جگە لەوەی چەندین کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی کوتلە چەکدارەکان ئەنجامده‌دا، هەڵوێستی نوێ سەبارەت بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و شەڕی ئیسرائیل لە غەززە تاوتوێ ده‌كات.