دادگای فیدراڵی عێراق پشتیوانی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی راگەیاندو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه دەستور رێگای بەگەلی عێراق داوە لەرێکخستنی کاروباری کەسییان بەپێی ئایین یان مەزهەب یان بیروباوەڕیان بێت، ناكرێت ئەو مافە سنوردار یان قەدەغە بکرێت.
ئاوێنه: فراكسیۆنه شیعه‌كان ناو په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌واركردنه‌وه‌ی یاسای باری کەسێتی عێراق ژمارە 188ـی ساڵی 1959 ده‌كه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردووه. په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌می بۆ هه‌مواره‌كه كردووه.
پرۆژه‌ی هه‌مواره‌كه ڕێگه به‌ماره‌كردنی كچی 9 ساڵ ده‌دات، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی به‌شێك له‌ڕێكخراوه‌كانی مافی ژنان‌و مافی مرۆڤی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت داواكایەكی ئاڕاستەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كردووە بۆ لێكدانەوەی دەقی ماددەی (41)ی دەستور. مادده‌كه ده‌ڵێت، "عێراقییەكان ئازادن لەپابەندبون بەباری كەسایەتیی خۆیانەوە، بەپێی ئاین‌و مەزهەب‌و بیروباوەڕو بژاردەی خۆیان، ئەمەش بەیاسا رێكدەخرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دادگای فیدراڵیی عێراق لەرونکردنەوەکەیدا دەڵێت، "دەستوری عێراق گەرەنتی مافە ئایینییەکانی سەرجەم رۆڵەکانی کردووە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بەئازادیی بیروباوەڕو سروتە ئاینییەکانەوەو نابێت پێشێلکاریی ئەو مافانە بکرێت."
دادگاكه ئاماژە بەوە دەکات، "دەستور ئازادیی رێکخستنی باری کەسیی بەپێی ئایین یان مەزهەب یان بیروباوەڕ یان بەپێی هەڵبژاردەی کەسی بەعێراقییەکان بەخشیوەو نابێت ئەنجامدانی ئەو کارە سنوردار بکرێت یان رێگەی لێبگیرێت، تەنیا بەیاسا نەبێت، بەو پێیەی نابێت ئەو سنوردارکردن یان قەدەغەکردنە کرۆکی رەوایەتی یان ئازادییەکان وەک ئەوەی لەمادەی 46دا هاتووە پێشێل نەکات".
هەر ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی پەرلەمانتار (نور نافع)ی رەتكردەوە، كە داوایكردبو دادگای بڕیاری داخڵكردنی هەمواری یاسای باری كەسێتیی لەبەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە. دادگا رایگەیاند ئەم بابەتە لەتایبەتمەندی كاری ئەو نییە.