محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه واده‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراقی ئاشكراكرد و ده‌ڵێت، "عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئیداره‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكا ده‌كات"، له‌باره‌ی هەناردەی نەوتی هەرێمیشەوە باس له‌وه‌ده‌كات، "عێراق په‌رۆشی كێشه‌ی په‌یوه‌ست به هه‌نارده‌كردنه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، گفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به‌رده‌وامن".
محه‌مه‌د شیاع سودانی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بلومبێرگی ئه‌مریكی رایگه‌یاندوه، "كاتی نوێنه‌رایه‌تیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نین له میانی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كۆتاییهێنانیش به نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق به‌شێكه له به‌رنامه‌ی حكومه‌ت".
ڕونیشیكرده‌وه، "پاساوه‌كانی بونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتاییان هاتوه و پێویست به بونی 86 وڵات ناكات، به‌پێی دیدگا و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان، ده‌ستمان به گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه زۆر گفتوگۆیان له‌خۆگرتبو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "عێراق ڕێز له هه‌ڵبژاردنی گه‌لی ئه‌مریكا ده‌گرێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئیداره‌یه‌ك ده‌كات كه متمانه‌ی گه‌لی ئه‌مریكای هه‌بێت، ئه‌وه‌ی بۆ عێراق گرنگه، كاراكردنی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی دو قۆڵی و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه رێكه‌وتون".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له واشنتن باسی پرسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیم كرد، له مانگی (ئاب/8)ی ساڵی رابردو لیژنه‌یه‌كی دوقۆڵیمان له‌نێو سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان پێكهێنا بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكه، لیژنه‌كه گه‌یشته لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به ڕێكخستن كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هیوای ئه‌وه بو كه ئه‌نجامه‌كان بخرێنه‌ڕو و له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوپه‌یمانی دژی داعش ڕابگه‌یه‌ندرێن".
محه‌مه‌د شیاع سمدانی ده‌شڵێت، "تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ڕێزگرتنی یه‌كتره، ئێرانیش پاڵپشتی پرۆسه‌ی سیاسی و پاڵپشت بوه له تێكشكاندنی داعش".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "عێراق تاكه وڵاته كه په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریكا جیاكردۆته‌وه و له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌شه‌وه خوازیاری لێكنزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كانی هه‌ردو وڵات ده‌ده‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها نامانه‌وێت كرده‌وه‌ی وڵاتانی دیكه دۆخی ئه‌منی عێراق و ناوچه‌كه تێكبدات، ئه‌مه ستراتیژی ئێمه‌یه له مامه‌ڵه‌كردندا".
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتیشه‌وه، سودانی باسی له‌وه‌كردوه، "عێراق وڵاتێكی گرنگه له ئۆپێك و ئێمه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له ئۆپێك پڵه‌س، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ شانشینی سعودیه، پابه‌ند ده‌بین به‌و پشكه‌ی بۆمان دیاریكراوه، هه‌روه‌ها عێراق پابه‌نده به كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ پاراستنی نرخه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌ران".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "عێراق پابه‌ند بوه به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌مێك به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، له‌ئێستاشدا ده‌ستیكردوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ و هه‌نارده‌كردن له بازاڕی نه‌وتدا".
له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمیشه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكردوه، "هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس وه‌ستا، گرفتێكی یاسایی هه‌یه په‌یوه‌سته به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به نه‌وتی هه‌رێم و یاسای بودجه".
ڕونیشیكرده‌وه، "له یاسای بودجه‌دا تێچوی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به 8 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دیاریكردوه، هاوكات تێچوی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه له‌لایه‌ن گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی هه‌رێمه‌وه دیاریكراوه 26 دۆلار بوه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "عێراق دو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه، یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كه‌ن یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه، ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌شی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كه‌ن ڕه‌تیانكرده‌وه گرێبه‌سته‌كان بۆ تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت هه‌موار بكه‌نه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندوه، "عێراق په‌رۆشی كێشه‌ی په‌یوه‌ست به هه‌نارده‌كردنه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، گفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی به پێی ڕێڕه‌وی یاسایی بگه‌نه چاره‌سه‌رێك"، پێشبینی ده‌كات "له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چاره‌سه‌رێك بگات".