دەسەڵاتی دادوەری عێراق ڕایگهیاند: هیچ سندوقێک ناگوازرێتەوە هەتا ژماردنی دەستی بۆ نەکرێت لەناو ویستگەکانی دەنگدان.
ئاوێنه: ئهمڕۆ دووشهممه 16ی ئهیلولی 2024 دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاریدا تەواوی سندوقەکانی دەنگدان لە ناو بنکەی دەنگدان و لەبەرچاوی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان جگە لە ژماردنی ئەلەکترۆنی، ژماردنی دەستیشی بۆ دەکرێتەوە.
بە پێی بریارەکەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق، هیچ سندوقێک ناگوازرێتەوە هەتا ژماردنی دەستی بۆ نەکرێت لەناو ویستگەکانی دەنگدان.
ئهوهشیانخستهڕوو، له ڕۆژی دهنگدان بردنە ژورەوەی مۆبایل و وێنەگرتنی فۆڕمی دەنگدان قەدەغەیە.