تێپه‌ڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی، هێزه سوننی و شیعه‌كان به‌گژ یه‌كدا ده‌دات و بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاساكه و ئازادكردنی هه‌زاران به‌ندكراوی سوننه هه‌یه. په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌ش پشتیوانی په‌سه‌ندكردنی یاسای لێبوردنی گشتی ده‌كات، به‌ڵام ره‌تی ده‌كاته‌وه دووباره لێكۆڵینه‌وه له 50 هه‌زار سزادراودا بكرێت.
ئاوێنه: سه‌باره‌ت به هه‌وڵی هێزه سوننه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می یاسای لێبوردنی گشتی، موعین كازمی په‌رله‌مانتاری شیعه ڕایگه‌یاندووه، پشتیوانیی پەسەندکردنی یاسای لێبوردنی گشتی ده‌كه‌ن، هاوکات ئەگەری دووبارە لێکۆڵینەوە لەو 50 هەزار سزادراوەی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه به‌شی زۆریان به دۆسیەی تیرۆره‌وه تێوه گلاون، به‌شێك له بڕگه‌كانی یاساكه تا ئێستە ناكۆكی له‌سه‌ره و پێویستی به دووباره پێداچوونه‌وه‌یه، نابێت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌خوێنی عێراقییه‌كان سوور بووه ئازاد بكرێن.
هاوكات حه‌یده‌ر مولا، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی عه‌زم ڕایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی 10 هه‌زار بێ‌تاوان به تۆمه‌تی تیرۆر سزادراون، له‌عێراق 1000 دادوه‌ربۆ 43 ملیۆن كه‌س هه‌یه، به‌جۆرێك له وڵاتی ئوردن كه سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری هه‌یه، 5 هه‌زار دادوه‌ری هه‌یه لە کاتێکدا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی تەنیا 10 ملیۆن كه‌سه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌عد ده‌هله‌كی، له هاوپه‌یمانی عه‌زم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دەنگ لەسەر یاسای باری کەسێتی نادەن، بۆیه مەندەلاوی هەڕەشەی کشانەوەی یاسای لێبوردنی گشتیی ده‌كات. ده‌هله‌كی ده‌ڵێت: له هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردن بەڵگەی پێویست له‌باره‌ی ئه‌وانه هه‌بێت كه به‌تۆمه‌تی تیرۆر سزا دراون، نابێت ته‌نها پشت بە دانپێدانان ببەسترێن.
سه‌باره‌ت به هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی، سه‌جاد سالم، له لیژنه‌ی یاسایی ئاشكرای كردووه، كورد و سوننه و به‌شێكی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵات دان به هه‌مواری یاساكه‌دا نانێن، هه‌روه‌ها 329 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش هیچ له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی یاسای باری كه‌سێتییه‌وه نازانن. ده‌شڵێت، بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی، مه‌رجی شیعه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتیش تێپه‌ڕێنرێت.