په‌رله‌مانی‌ عێراق خوێندنه‌وی‌ دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی‌ ده‌كات
  2024-09-14       271       
دانیشتێكی‌ ڕابردوی‌ په‌رله‌مانی عێراق


په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌دات‌و خوێندنه‌وه‌ش بۆ هه‌ندێكی دیكه‌ ده‌كات. خاڵی‌ سێیه‌می‌ كارنامه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ئه‌نجامدانی‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی‌، كه‌ ئه‌و هه‌مواره‌ ناڕه‌زایی به‌شێك له‌ڕێكخراوه‌كانی‌ ژنان‌و مامی‌ مرۆڤی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕ} شه‌ممه‌، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 16ـی ئه‌یلولی 2024 بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی خشته‌كه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌درێت‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌مه‌م‌و دووه‌میش بۆ هه‌ندێكه‌ دیكه‌ ده‌كات.

بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای دوباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی به‌هۆی هه‌ندێك له‌بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی شۆڕش له‌خاوه‌نه‌كانیان وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌. بڕگه‌ی دووه‌م تایبه‌ته‌ به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به‌كرێكدانی زه‌وی كشتوكاڵی.

بڕگه‌ی سێیه‌م په‌یوه‌سته‌ به‌پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتێك‌و گفتوگۆی "خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م" بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری  ماددەكانی 2و 10ی‌ یاسای باری كه‌سێتی‌ ژمارە (188)ی ساڵی 1959.

ئه‌و هه‌مواره‌ ناڕه‌زایی به‌شێك له‌ڕێكخراوه‌كانی‌ ژنان‌و مافی‌ مرۆڤی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی‌ هه‌مواره‌كه‌ ڕێگه‌ به‌ماره‌كردنی‌ كچی‌ 9 ساڵ ده‌دات.

به‌پێی‌ بڕگه‌ی چواره‌می‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبوردنی گشتی ده‌خرێته‌ڕوو گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

بڕگه‌ی پێنجه‌م په‌یوه‌سته‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای پاراستنی خاوه‌نداریه‌تی هزری، هه‌روه‌ها له‌بڕگه‌ی شه‌شه‌مدا ته‌واوكاری بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ده‌كرێت.

 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×